بەڕێوەچوونی خولی پێنجەمی دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران عەرەبستان دانوستان ڕیاز


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

خولی پێنجەمی دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، نوورنیوز وێڕای بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەڕێوەچوونی خولی پێنجەمی دانوستانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا، باسی لە ئەگەری دیدار وەزیرانی دەرەوەی دوو وڵات کرد.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستان لە بەغدا ئاسۆیەکی ڕوونی لە ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان ئێران و عەرەبستان بە دەستەوە داوە.

ئاماژە بەوەش دراوە؛ بەرپرسانی باڵای عێراق و عەمان دەوری کاریگەریان لە بەڕێوەچوونی خولی نوێی دانوستان لە نێوان تاران و ڕیاز  بینیوە.

لە دانوستانەکاندا بە شێوەی ڕاشکاوانە سەبارەت بە لەمپەرەکانی بەردەم دەستپێکردنەوەی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات گفتوگۆ کراوە.

بەرپرسانی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران و سەرۆکی دەزگای ئەمنیی عەرەبستان وەکوو نوێنەرانی دوو وڵات لە دانوستانەکاندا ئامادەبوونە.

بە گوێرەی ئەم هەواڵە، پێش بینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نێزیکدا بەستێن بۆ دیداری نێوان وەزیرانی دەرەوەی ئێران و عەرەبستان لەبار بکرێت.