زیادکردنی سێ فیلم بۆ بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵی «کەن»

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کەن فیلم هونەر سینەما


Apr 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێی حەفتا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی «کەن» سێ فیلمی پێ زیاد کرا.

 بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی «کەن» حەوتوویەک پاش ڕاگەیاندنی فیلمەکانی بەشی پێشبڕکێ، سێ فیلمیتریان لە سەر ۱٨ فیلمەکەی ئەم بەشە زیاد کرد.

 بەم جۆرە فیلمەکانی «هەشت کەژ» دەرهێنانی هاوبەشی شارلوت و ئەندێرمیرش و فلێکس ون گرۆنیکێن، بەرهەمی بەلجیکا و ئیتالیا، فیلمی «برا بچکۆلە» لە دەرهێنانی لێئۆنۆر سرایل بەرهەمی فەرەنسا و «سزای دوورگەکان» دەرهێنانی ئالبێرت سرا لە ئێسپانیا بۆ بەشی پێشبڕکێی سەرەکی فێستیڤاڵەکە زیاد کران.

بە پێی ڕاگەیاندنی بەرپرسانی فێستیڤاڵەکە، فیلمەکانی «دوون ژوان»دەرهێنانی سێرژ بۆزۆن، «شەوی ۱۲» دەرهێنانی دۆمینک مال و «کرۆنیکل کردەوەیەکی تێپەڕ» لە دەرهێنانی ئیمانووئێل موورە لە بەشی نمایشی فێستیڤاڵی «کەن» زیاد کرا.

 لە بەشی نمایشەکانی نیوە شەویشدا فیلمی «یاخی » دەرهێنانی عادل عەرەبی و بەلال فەلاح لە ڕیزی ئەو فیلمانەی پێشتر ڕاگەیەندرا بوون زیاد کران.

بۆ هەرکام لە بەشەکانی «جۆرێک تێڕوانین» بەدەر لە پێشبڕکێ و نمایشە تایبەتەکانی فێستیڤاڵیش بە نۆرە، چوار، یەک و پێنج فیلم زیاد کران کە دیارترینان ئامادە بوونی فیلمی «بێ تاوان» لە دەرهێنانی لوویی گارل لە بەشی دەرەوی پێشبڕکێ بوو.

 فێستیڤاڵی «کەن»  ئەمساڵیش بە پێی نەریتی کۆن لە ژۆژانی ۷ تا ۲٨ی مانگی مای بەڕێوە دەچێت.