ئێران: پیتاندنی یۆرانیۆم تا ڕێژەی 20 لەسەد دەستیپێکرد

(0) / / جهان / زایەڵە یۆرانیۆم پیتاندن زەریف


Jan 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 20 لەسەد، وتی: ئێمە بە گوێرەی پەسندکراوەی پەرلەمانی وڵات پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 20لەسەدمان دەستپێکردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، وتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی دووشەممە لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نووسی: ئێمە بە گوێرەی پەسەندکراوەی پەرلەمانمان، پیتانندنی یۆرانیۆم لە ئاستی 20لەسەدمان دەستپێکردەوە و لە ئاستی پێویستدا زانیارییەکان پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی کرا.
زەریف جەختی لە سەر ئەوەش کردەوە کە هەنگاوی نوێی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم، بەپێی بڕگەی 36ی ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی ناسراو بە بەرجام بووە و پاش چەند ساڵ  لە پابەندنەبوونی چەند ئەندامی دیکەی ڕێککەوتنەکە، چۆتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی بۆ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ پابەندییەکانی ڕێککەوتنی ئەتۆمی، ئەگەر دیکەی ئەندامان هەمان هەنگاو بهاوێژن.
لای خۆی، عەلی رەبیعی، وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند: "حەسەن ڕۆحانی، سەرۆکی کۆماری ئێران فرمانی پیتاندنەوەی یۆرانیۆمی داوە لە دامەزراوەی فۆردۆدا."
کۆتایی/.