دەستگیرکردنی تاوانبارێک بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە لە باشماخ

(0) / / اجتماعی / زایەڵە باشماخ مادەی هۆشبەر


Apr 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

مەرزی نێودەوڵەتی  باشماخ دەستگیرکردنی تاوانبارێک بە بڕێک مادەی هۆشبەرەوە ڕادەگەیێنێت.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مەرزی نێودەوڵەتی  باشماخ ڕایگەیاند،      کاتژمێر(٦:٤٥)خولەکی بەیانی ئەمڕۆڕێکەوتی(٢٠٢٢/٤/٢٦) لەلایەن یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخەوە هاوڵاتی یەکی هەرێمی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و لەدەروازەی باشماخ بەناوی( م ـ ع ـ ح) لەدایکبووی (١٩٧٠) دانیشتووی یەکێک لەشارەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیربکرێت کە پاش پشکنین دەرکەوت بڕی (١٠٠٠گم) یەک کیلۆگرام مەوادی قەدەغەکراوی لەجۆری (تلیاک) لەژێر جل و بەرگەکەی حەشاردابوو .

پاش دەستبەسەرداگرتنی پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و تاوانبار ڕەوانەی دادگا کرا بەمەبەستی وەرگرتنی سزای یاسایی.

بەناوی بەڕێوەبەڕایەتی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە سوپاس و دەستخۆیشمان بۆ کارمەندانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی باشماخ و هەروەک دڵنیایی بەهاوڵاتیان دەدەین بەهۆی چاوکراوەیی وشەونخوونی هێزە ئەمنیەکانی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەردەوام دەبین لەڕێگری کردن لەهاوردەکردنی هەر کاڵایەکی قەدەغەکراو و نایاسایی.

کامەران کەریم