بەنزینخانەی گەرمیان لە چەمچەماڵ داخرا

(0) / / کردستان / zayeLe زایەڵە گەرمیان چەمچەماڵ


Apr 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

قایمقامیەتی چەمچەماڵ ڕایگەیاند بەنزینخانەی گەرمیانی داخستووە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، قایمقامیەتی چەمچەماڵ  ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان، لیژنەهاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ نمونەی بەنزینی بەنزینخانەی ( گەرمیان) یان بردە تاقیگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی و دەرکەوت بەنزینی نۆرماڵی بەنزینخانەکە گونجاو نیە. بۆیە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵەوە بەنزینخانەی گەرمان لە قەزای چەمچەماڵ داخرا.

كامەران کەریم