یەکەم تابلۆ بە سیستەم و دیزاینی نوێ لە ھاتووچۆی سلێمانی چاپکرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ئۆتۆمبێل تابلۆ سلێمانی


Apr 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند، سەر لەبەیانی ئەمڕۆ یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە دیزاین و سیستەمی نوێ لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی چاپکرا و بە کردەیی کرا بە ئۆتۆمبێلی تایبەت، تۆماری یەکەم جار.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، لە ئەمڕۆ بە دواوە ئەم سیستەمە نوێیە پەیڕەو دەکرێت و لە دوای جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز ڕێنمایی زیاتر دەردەکرێت بۆ پۆڵێن و جۆرەکانی تری سوارڕەوەکان.

یەکەم تابلۆ بەم دیزاین و سیستەمە نوێیە درا بە ھاوڵاتییەکی دانیشتووی شاری کەرکوک.

کامەران کەریم