مستەفا کازمی: ڕێککەوتنی ئێران و عەرەبستان لە ئان و سات دایە

(0) / زایەڵە کازمی تاران ڕیاز


Apr 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە ڕێککەوتن لە نێوان تاران و ڕێاز لە ئان و سات دایە.

بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕۆژنامەی سەباح چاپی بەغدا لەبارەی دەوری خۆی لە دانوستانەکانی نێوان ئێران و عەرەبستاندا، ڕایگەیاند: بەرژوەندیی عێراق لە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی نێوان وڵاتانی ناچە و هاتنەدی سەقامگیرییە و لەو ڕووەوە کە عێراق پێوەندییەکی باشی لەگەڵ وڵاتانی ناوچە هەیە، توانی کەشێکی لەبار بۆ دانوستان لە خاکەکەی بڕەخسێنێت کە زۆرێک لەو دانوستانانە ڕانەگێندراون.

ئاماژەی بەوەش دا کە ئێران و عەرەبستان بەرپرسیارێتیان هەڵگرت و بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ناوچەکە، بەشدارییان لە دانوستانەکان کرد و دڵنیاین کە ڕێککەوتن نێزیکە و لە ئان و سات دایە و لەمەوبەدوا بەرفراوان بوونی پێوەندییەکنی نێوان وڵاتانی ناوچە دەبینین.