قائیمقامیه‌تی سلێمانی نانه‌واخانه‌ی سه‌گرمه‌ داده‌خات

(0) / / اجتماعی / زایەڵە نانەواخانە سگرمە سلێمانی مەرجی تەندروستی


May 29, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - قائیمقامیه‌تی سلێمانی نانه‌واخانه‌ی سه‌گرمه‌ داده‌خات.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و هه‌بونی پاشه‌ڕۆی قرتێنه‌ره‌كان، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی نانه‌واخانه‌ی سه‌گرمه‌ له‌ بازیان داده‌خات.

قایمقامیەتی سلێمانی  ڕایگەیاند ،  ئه‌مڕۆیه‌كشه‌ممه‌، له‌راپۆتی لیژنه‌ی هاوبه‌شی بازیاندا هاتوه‌؛ بۆ بازاڕ و شوێنه‌ گشتییه‌كان و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك وخوارده‌مه‌نیانه‌ی به‌هاوڵایتان ده‌فرۆشرێت، ده‌ركه‌وتوه‌ نانه‌واخانه‌ی سه‌گرمه‌ پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی نابێت و ناو ئامێری هه‌ویر شێله‌كه‌ی ژه‌نگی تێدابوه‌.

راپۆرته‌كه‌ ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌بونی پاشه‌ڕوی قرتێنه‌ركان یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌سه‌رپێچییه‌كانی نانه‌واخانه‌ی سه‌گرمه‌ بۆیه‌ به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی شوێنه‌كه‌ داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه‌.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

کامەران کەریم