پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە دهۆك جێبەجێ دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سكڤان عەبدوڵڵا دهۆک قیرتاوکردن


May 31, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - پرۆژەی قیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، لەسەر داهاتی شارەوانی و بۆ زیاتر خزمەتكردنی هاووڵاتییان، پرۆژەی نۆژەنكردنەوە وقیڕتاوكردنی شەقامێكی ٣٠ مەتری لە شاری دهۆك جێبەجێ دەكرێت كە بە ڕێژەی ٩٥٪ كارەكانی تەواو كراون، وێڕای بەرزكردنەوەی ئاستی پرۆژەكانی سنووری شارەوانییەكە، هاوكات كاریگەرییەكی زۆر باشی لەسەر ئاسانكاری هاتوچۆ لە شەقامەكە دەبێت.

گوژمەی پرۆژەكە زیاتر لە ١٣٢ ملیۆن دینارە و لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك دەست بە جێبەجێكردنی كراوە، ئێستاش بە ڕێژەی ٩٥٪ كارەكانی تەواوكراوە، كەوتووە گەڕەكی ڕزگاری لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی دهۆك و لەلایەن ئەندازیاران سكڤان عەبدوڵڵا و چرا جاسم سەرپەرشتیی جێبەجێكردنی دەكرێت.

کامەران کەریم