تەندروستیی عێراق ئاماری نوێی تای خوێنبەربوون بڵاودەکاتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە تای خوێنبەربوون عێراق تەندروستی


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ئاماری تووشبوون وگیانلەدەستدانی بە تای خوێنبەربوون لە سەرجەم پارێزگاکان بڵاوکردەوە، بەپێی ئامارە فەرمییەکان تائێستا 136 حاڵەت تۆمارکراون.

بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق تائێستا ژمارەی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون گەیشتووەتە 136 حاڵەتی پشتڕاستکراوە، لەو ژمارەیە 23 حاڵەتیان گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئەوەی ئاشکراکردووە، ڕێکار و هەنگاوەکانی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە لەسەرجەم پارێزگاکان گیراونەتەبەر، بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بەهۆی پابەندنەبوونی تەواوە بە ڕێکارەکان.

ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کە تەنها دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان هەبووە و هەردووکیان چارەسەریان وەرگرتووە و ڕەوانەی ماڵەوە کراون.

کامەران کەریم