ئاوبەری سندوقی لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر دروست دەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە ئاوبەر هەولێر


Jun 05, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، كاركردن لە شەقامی ١٥٠مەتریی هەولێر بەردەوامە و ئێستاش وێڕای دروستكردنی شەقامەكە، هاوكات كار لە دروستكردنی ئاوبەری سندوقی پرۆژەكە دەكرێت كە یەكێكە لە بڕگە ستراتیژییەكانی پرۆژەكە.
كاركردن بۆ دروستكردنی ئاوبەری سندوقی لە بڕگەی ئاوەڕۆی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامی ١٥٠ مەتریی خێرای هەولێر لە قۆناغی سێیەمدایە و لە ڕێگای هەولێر-بەحركە تاوەكوو ڕێگای هەولێر-گۆپال درێژ دەبێتەوە.
ئەم پرۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە ستراتیژییە گرینگەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە بڕیارە لە كۆتایی ئەمساڵ تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانی خۆشەویستی شاری هەولێر و دەوربەری.
چەند هەفتەیەك لەمەوبەر ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری شاندێكی ئەنجوومەنی وەزیران سەردانی پرۆژەكەیان كرد و بەدواداچوونیان بۆ چۆنیەتی بەڕێوەچوونی كارەكان كرد، كاركردن لە پرۆژەكەدا بە باشی بەڕێوە دەچێت و پێشبینی دەكرێت پێش وادەی دیاریكراو ئەو بەشەی شەقامەكە تەواو بكرێت.
کامەران کەریم