ئێران؛ دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوەکەی 17 کوژراو و 50 برینداری لێکەوتەوە

(0) / / ایران / زایەڵە ئێران تەبەس شەمەندەفەر


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دەرچوونی شەمەندەفەرێک لە رێڕەوەکەی لە ئێران، 17 کوژراو و 50 برینداری لێکەوتەوە.
میدیاکانی ئێران بڵاویان کردەوە؛ سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە، 8-6-2022 شەمەندەفەرێکی هێڵی مەشهەد – یەزد لە نزیک شاری تەبەس لەسەر رێڕەوەکەی دەرچوو و خۆی کێشا بە حەفارەیەکدا، بەهۆیەوە پێنج فارگۆنی تێکشکاند.
مانگی سووری ئێران رایگەیاند، لە رووداوەکەدا 17 کەس گیانیان لەدەستدا و 50 کەسیش بریندارن، رەوشی 16 لە بریندارەکان ناجێگیرە.
سێ هێلیکۆپتەر و 10 ئەمبوڵانس و 22 تیمی فریاکەوتن بۆ شوێنی رووداوەکە نێردراون.
 شەمەندەفەرەکەی هێڵی مەشهەد – یەزد ئێوارەی رۆژی سێشەممە، 7-6-2022 بە 348 سەرنشینەوە بەڕێکەوتبوو، کاژێر 5:30 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە تووشی رووداوەکە بوو.