لیرەی تورکی ١.١٪ی بەهاکەی لەدەسدا لەبەرامبەر دۆلار

(0) / / اقتصادی / زایەڵە لیرە دۆڵار ئابوری


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - لە دوای وتارەکەی ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ دابەزاندنی نرخی سوودەکان، لیرەی تورکی لەدەسدا ١.١٪ی بەهاکەی لەدەسدا لەبەرامبەر دۆلاری ئەمریکیدا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا، شەوی دووشەممە، لە وتارێکیدا ئاماژەی بەوە کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی هەڵئاوسان لە وڵاتەکەدا پەنا دەبەنە بەر کەمکردنەوەی رێژەی سوودەکان.
لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا و لەدوای وتارەکە، بەهای لیرەی تورکی بەراورد بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی زیاتری تۆمارکرد.
لە ئێستادا هەزار و ٦٩٣ لیرە بەرامبەرە بە ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی و لە سەرەتای ساڵەوە ٢١٪ی بەهاکەی لەدەستداوە.