حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجەی گشتی بڕیوە

(0) / / کردستان / زایەڵە پشک بودجە هەرێم


Jun 08, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەغداد بڕیارێكی دژی هەرێمی كوردستان جێبەجێكرد و حكومەتی فیدراڵ، پشكی هەرێمی لە بودجەی گشتی بڕیوە.
تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاوی کردەوە؛ حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێمی كوردستانی لە بودجەی گشتی كە 200 ملیار دینارەكەیە بڕیوە و بۆ لەمەودوا ئەو بڕە پارەیە نانێرێت.
بەپێی ئەو زانیارییە تایبەتانەی لە بەغدادەوە دراون؛ هۆكاری ڕاگرتنی ئەو 200 ملیار دینارە جێبەجێنەكردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیە كە یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستانی بە نایاسایی و نادەستووری لەقەڵەم دا.
ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو شاندێكی هەرێم بەمەبەستی دانوستاندن لەسەر كێشەكانی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ سەردانی بەغدادیان كرد.