وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بانگهێشتی ئێران کرا

(0) / / کردستان / زایەڵە ڕەشنودی ئارام محەمەد قادر


Jun 13, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بانگهێشتی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا.

سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێرلە دیدار لەگەڵ وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی ناوبراوی کرد بۆ سەردان کردنی ئێران.

نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ڕۆژی دووشەممە بە هاوڕێیەوتی هاشمی بەرپرسی کاروباری کەلتووری و زوهرەوەند کارناسی دیپلۆماسیی گشتی، لەگەڵ ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و وتوێژینەوەی زانستی، دیدار و گفتوگۆی کرد.

لەم دیدارەدا دوو لایەن جەختیان کردە سەر پتەو و بەرفرەکردنی پێوەندیی دوولایەنە.

هەروەها وەزیری خوێندنی باڵاو وتوێژینەوەی زانستی بۆ سەردان کردنێکی فەرمیی لە ئێران بە شێوەی فەرمی بانگهێشت کرا و وەزیر پێشوازیی لەم هەنگاوە کرد.

ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو وتوێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە ئاستی زانکۆکانی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوەی کە ئێران لە ئاستێکی باڵای زانستییە کە ئاستی نێودەوڵەتیدا، ڕایگەیاند هەرێم خوازیاری ئاڵوگۆڕی ئەزموونە لەگەڵ زانکۆکانی ئێران و سوودبینین لە تواناکانی ئەم وڵاتە.