نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گەڕەكی گردجووتیار خەرج كرا

(0) / / اقتصادی / زایەڵە هەولێر شەقام دووسایدی


Jun 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی  شارەوانی و گەشتوگوزار  ڕایگەیاند،  وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشان دا لەسەرخەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەی دروستكردنی شەقام لە گردجووتیار لە شاری هەولێر.

بە گوێرەی فەرمانێكی وەزاری بە واژووی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لەسەر داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، ڕەزامەندی درا بە خەرجكردنی گوژمەی نزیكەی 774 ملیۆن دینار بۆ دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان لە گەڕەكی گردجووتیار لە سنووری شارەوانیی هەولێر كە ئەم پارەیە بۆ هەردوو قۆناغی یەكەم و دووەمی پرۆژەكە بەپێی پلانی ساڵی 2022 خەرج دەكرێت.

گردجووتیار یەكێكە لە گەڕەكە گەورەكانی شاری هەولێر، حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزارەوە بەردەوام پرۆژەی خزمەتگوزاریی هەمەجۆری تێدا جێبەجێ دەكات، پرۆژەی دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكانیش ئاستی خزمەتگوزاری لەو گەڕەكەدا بەرز دەكاتەوە.

کامەران کەریم