154کەس وه‌ك به‌رپرسى باڵاى حكومیی موچە وەردەگرن‌و جێگەیان نییە کاری تێیدابکەن

(0) / / کردستان / زایەڵە هیڤیدار ئەحمەد پارتى موچە


Jun 14, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - په‌رله‌مانتارێكى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان ئاماژه‌ به‌ڕاپۆرتى سێیه‌مى چاكسازیی ده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "984 کەس کرابوونە شەهید کە شەهید نەبوونەو ده‌شڵێت:"154 کەس بەناوی بریکاری وەزیرو پارێزگارو جێگری پارێزگارو بەڕێوەبەری گشتی‌و قائیمقام‌و بەڕێوەبەری ناحیە، موچە وەردەگرن‌و جێگەیان نییە کاری تێیدابکەن!".

هیڤیدار ئەحمەد په‌رله‌مانتارى پارتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان له‌فه‌یسبوكى خۆى ئاشكرایكردووه‌، "لەڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازیدا 984 کەس کرابوونە شەهید کە شەهید نەبوونە، له‌و ژماره‌یه‌ش لەهەولێر 274 كه‌س، سلێمانی 618 كه‌س‌و دهۆکیش 119 كه‌س".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ باسى له‌وه‌شكردووه‌، "27 هه‌زار 834 كه‌س ناویان وەک کەمئەندام هه‌بووه‌و مووچەیان وەرگرتووەو کەمئەندام نەبوونە".

ئه‌وه‌شى وتووه‌، "چوار هه‌زارو 189 كه‌س دوو مووچەییان وەرگرتووه‌، هەبووە دوو مووچەی خانەنشینی وەرگرتووه‌، هەشە فەرمانبەرەو خانەنشینە! هەشە دوو مووچەی فەرمانبەری هەیە".

له‌كۆتاییدا ئاشكرایكردوه‌، "154 کەس بەناوی بریکاری وەزیرو پارێزگارو جێگری پارێزگارو بەڕێوەبەری گشتی‌و قائیمقام‌و بەڕێوەبەری ناحیە، مووچە وەردەگرن‌و جێگەیان نییە کاری تێیدابکەن! هاوكات نزیکەی 20 ملیار دیناریش بۆ کرێى خوێندنی منداڵانی شەهید خەرجکراوە".