پرۆسەی گەرانەوەی حاجیانی کوردستان کەی دەستپێدەکات؟

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجی کوردستان هەرێم


Jul 11, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند،  پرۆسەی گەرانەوەی حاجیانی کوردستان لە 18ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە (24-7-2022) کۆتایی دێت.

 نیاز راغب نەقشبەندی، بەرێوەبەری گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكرد، "ئەمرۆ کۆتایی بە سەرجەم ئەرکەکانی حەج هاتوە و توانیمان بە شایەتی هەمو لایەک پرۆسەیەکی سەرکەوتو بەرێوەببەین، هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم حاجیانی کوردستان دەکەین کە توانیان ئەرکە ئاییینەکانیان بە سەرکەوتویی ئەنجام بدەن".

 ئاماژەی بەوەشکردوە، سوپاسی هاوکارییەکانی دەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەر لە سەرەتای پرۆسەی بەرێکردنی حاجیانی کوردستان بە بەردەوامی لەسەر هێڵ بون تاوەکو هەموو کارئاسانیەک بۆ حاجیان ئەنجام بدەن، هەروەها سوپاسی هەمو بەرێوەبەری حەج و عومرەی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانیش دەکات.

 بەگوێرەی راگەیەنراوی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی، بەھۆی کەمکردنەوەی ڕێژەی حاجیان، بۆ به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج، ئەمساڵ 2120 حاجی لەھەرێمی کوردستانەوە سەفەری حەجیان کردوە، ئەوەش لەکاتێکدایه‌ كه‌ مافی بەشداریی حاجیانی ھەرێمی کوردستان 4350 کەسە.