پزیشکیان: ئەمریکییەکان ناتوانن خۆیان لە هاودەستیی زایۆنییەکان بێبەری بکەن
(0) /
زایەڵە - مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، "جیهان لەبیری ناکات کە بڕیاری کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا لە نێویۆرکەوە درا".
مەسعود پزیشکیان لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: "ئەمریکییەکان ناتوانن خۆیان لە هاودەستیی زایۆنییەکان بێبەری بکەن".
سەرۆککۆماری ئێران ئاماژە بەوەش دەکات، کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا "بەرەی مقاوەمە بەهێزتر دەکات."
تێبينيێك بنێرە: