پەیامی بافڵ تاڵەبانی لەبارەی شەهیدکردنی سەید حەسەن نەسروڵا

(0) / / کردستان / زایەڵە سەید حەسەن نەسروڵا بافڵ تاڵەبانی لوبنان یەکێتی


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە پەیامێکدا بەبۆنەی تیرۆری سەید حەسەن نەسروڵا ڕایگەیاند: بەخەمێکی قووڵەوە، هەواڵی شەهیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت.
لە پەیامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی دا هاتووە: لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهید و گەلی لوبنان و مسوڵمانان و هاوڕێیانی شەهید دەکەین بەهۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە.

تاڵەبانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە.
هەرورەها داوا لەهەموولایەنەکان دەکات تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت.
سەرۆکی یەکێتی لە کۆتایی دا جەختی کردووە: سەرکۆنەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە هاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات.