نوێ ترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی موچەی مانگەکانی هەشت و نۆ

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە کوردستان


18 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بۆ ماڵپەڕی (بغداد الیوم) قسەیکردووە، رۆژی یەکشەممە تەواوکاری مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت.

ماڵپەڕی (بغداد الیوم) لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردووەتەوە، بەغدا بەڵێنی داوە رۆژی یەکشەممە 29ی ئەیلول پارەی تەواوکاری بۆ مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بکات، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە بۆ هەرێم.

وتیشی "لە هەمان رۆژدا لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێم بڵاو دەکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و چەند رۆژێک دواتر مووچەی مانگی ئەیلول دەنێرێت".

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 998 ملیار دینارە و بڕی کورتهێنانەکەشی 243 ملیار دینارە.

کامەران کەریم