بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراق كرد

(0) / / عراق / زایەڵە بەرهەم ساڵح حاجی عێراق


Jul 12, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح بە تەلەفۆن لەگەڵ شێخ سامی مەسعودی سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە قسەی كرد و پیرۆزبایی سەركەوتنی مەراسیمی حەجی لێكرد و لە بارودۆخی حاجیانی عێراقی پرسی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەكدا، دەڵێت: بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە حاجیانی عێراق كرد كە ئەمساڵ فەریزەی حەجیان بەجێ گەیاند و هیوای خواست هەموو حاجیان بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ خاكی نیشتمان.
هەروەها هەوڵ و ئەو خزمەتگوزاییانەی نێردەی عێراق پێشكەشی حاجیانی عێراقی كردووە بەرزنرخاند، بە شایەتی وەزارەتی حەجی سعودیە و پێدانی قەڵغان بە سەرۆكی نێردەی عێراق بۆ حەج.
لەبەرامبەردا شێخ سامی مەسعودی ستایشی هەوڵ و بەدواداچوون و گرنگیدانی سەرۆك كۆماری كرد بۆ رەوشی حاجیانی عێراق، هەروەها روونكردنەوەیەكی وردی پێشكەشكرد سەبارەت بەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە حاجیان دەكرێت لە سەرەتای مەراسیمی حەج تا تەواوبوون و گەڕانەوە بۆ خاكی نیشتمان.