دەروازەی حاجی ئۆمەران دانەخراوە
(0) /
زایەڵە - بەرێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران رایگەیاند، دەروازەی حاجی ئۆمەران دانەخراوە و ھاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری نەوەستاوە.
عەبدولوەهاب مەحمود بەرێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران ئەمڕۆ دووشەممە، لەبارەی دەنگۆی داخستنی دەروازەکە بەڕووی گەشتیارانەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دەروازەی حاجی ئۆمەران دانەخراوە و ھاتوچۆی بازرگانی و گەشتیاری نەوەستاوە.
هەروەها، لەبارەی دەنگۆی ئەوەی سوپای پاسدارانی ئێران لە ناوچە سنورییەکانی هێزی کۆکردبێتەوە، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران ئەو دەنۆگیانەی رەتکردەوە کە سوپای پاسداران هێزی لە سنورەکان کۆکردبێتەوە.
تێبينيێك بنێرە: