1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / کردستان / زایەڵە هەولێر سلێمانی حاجی قاسم موهەندیس


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سێهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە هەولێر بەڕێوەچوو.

لە ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی فەرماندە قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کە ڕۆژی پێنجشەممە لە ئوتێل شرایتۆنی هەولێر بەڕێوەچوو، نوێنەری مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی، نوێنەرانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەشداربوون.

هەروەها نوێنەری پارێزگاری هەولێر و ژمارەیێک لە وەزیرانی کابینەی حکومەتی هەرێم و نوێنەرانی یەکێتی، یەکگرتوو، کۆمەڵ و بزووتنەوە و چەند لایەنی تورکمانی و ژمارەیێک لە میدیاکاران ئامادەبوون.

لەم ڕێوڕەسمەدا ژمارەیێک لە کەسایەتی و چالاکانی کەلتووری، کەسایەتی ئایینی و نوێنەری عەشیرەتەکان و میوانگەلێک لە چین و توێژەکانی کۆمەڵگا لە هەموو شارەکانی هەڕێم و هەروەها پارێزگاکانی نەینەوا و کەرکوک و سەڵاحەدین و... کونسوڵی فەڵەستین و ئەرمەنیا ئامادەبوون.

لە سەرەتای ڕێوڕەسمەکەدا نەسروڵڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسووڵی ئێران لە هەولێر لە وتارێکدا تیشکی خستەسەر بەشێک لە چالاکیەکان و گیانفیداییەکانی قاسم سولەیمانی و فیلمێکی دێکۆمێنتاری لەسەر دەوری کاریگەری فەرماندە سولەیمانی لە ئازادکردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش و هەروەها پێشگرتن لە هێرشی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بڵاوکرایەوە.

نەسروڵڵا ڕەشنودی لە میانەی وتارەکەی لە ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی تیرۆری شەهیدانی سەرکەوتن لە دژی داعش وتی: شەهید گەورە حاجی قاسم سولەیمانی پێش هەموو کەسێک هەستی بە مەترسییەکانی گرووپی تیرۆریستی داعش کرد و بۆ ئەمەش دەستبەجێ ئامادەی بەرەکانی شەڕی دژ بەو گرووپە تیرۆریستییە بوو و ڕێگریی لە پێشڕەوییەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە کرد لە کاتێکدا هەموو جۆرە چەکێکی پێشکەوتووی لە لایەن وڵاتان و لایەنەکانی پاڵپشتی تیرۆرەوە پێدرابوو.

ناوبراو زیادی کرد: شەهید سولەیمانی لە پاش فەتواکەی ئایەتوڵڵا سیستانی و بە لێزانی و لێهاتوویی خۆی، گەنجان و چین و توێژەکانی دیکەی خەڵکی لە حەشدی شەعبیدا ڕێکخست و هاوڕێ لە گەڵ فەرماندەکانی دیکەی خۆڕاگری و لەو کاتەیدا کە دیارییکردبوو، کۆتایی بە خەلافەتە تەزویرەکەی داعش لە سەر ئاستی جیهان هێنا.

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: داعش بە هاوکاری ئەو وڵاتانەی کە پێکهێنەر و پاڵپشتی بوون، هاتبوو کە لە کوشتن و تاڵانکردن و بەدیلگرتنی خەڵک بەردەوام بێت، وەک ئەوەی کە لە سپایکر ڕووی دا و ئەگەر هەوڵ و گیانفیدایی شەهید سولەیمانی و بەشداری و تێکۆشانی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە سوپا و حەشد و پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی دیکە نەدەبوو، دەسکەوتی گەورەی سەرکەوتن لە بەرامبەر تیرۆریزمی داعش مسۆگەر نەدەکرا.

ناوبراو وتی: حەزرەتی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانی عێراق سەبارەت بە شەهید سولەیمانی باسی ئەوەیان کردووە کە ” چۆن دەتوانین ڕۆڵ و هاوکاریی ئەم شەهیدە ئازیزە لەبیر بکەین، لە کاتێکدا کە لە هەمان ساتە سەرەتاییەکانی شەڕی داعشەوە خۆیی گەیاندە عێراق و هاوکارییەکانی دەستپێکرد تا بەرگری لە سامەڕا و شوێنە پیرۆزەکان و هەروەها هەرێمی کوردستان بکات و من لە نزیکەوە شایەتی بۆ ئەمە دەدەم “.

نەسروڵڵا ڕەشنودی وتی: شەهید سولەیمانی ژیانی خۆیان بۆ خزمەتکردن بە خەڵک تەرخان کرد و هەر کات هەستیان بەوە دەکرد کە پێویست بە بوونی ئەوە، ئامادە دەبوو و بۆ بەرگری لە گەلانی زوڵملێکراو لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکاریی جیهانی و گرووپی تیرۆریستی داعش ئەوەی پیشاندا کە بۆ ئەو موسڵمان، مەسیحی، ئێزدی، تورکمان، شەبەک، شێعە، کورد و سوننە هیچ جیاوازییەکیان نییە.

ناوبراو وتی کە شەهید سولەیمانی ڕێگای سەرکەوتن و بەختەوەریی بە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دەزانی. شەهید سولێمانی پیاوی کردارە گەورە و گرنگەکان بوو.

ڕەشنودی وتی: شەهید سولەیمانی بەرامبەر بە ترەمپی تاوانبار وتی ” کە تۆ بە شەهیدکردن هەڕەشە لە ئێمە دەکەیت بەڵام ئێمە پیاوی شەهیدبوونین، ئێمە گەلی ئیمام حوسێنین، وەرە پیاوی ئەم گۆڕەپانە ئێمەین، هێزی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێرانی ناوێت، من ڕوبەڕوی ئێوە دەبمەوە، هێزی بەرامبەری ئێوە هێزی قودسی سوپای پاسدارانە، بزانە کە ئەم شەڕە لە لایەن ئێوە دەست پێدەکرێت بەڵام کۆتاییەکەی لە دەستی ئێوەدا نییە، ئەی ترەمپی قومارباز بزانە کە لەو شوێنەی کە قەد بیری لێ ناکەیتەوە ئێمە لە نزیکتان دەبین “.

سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: شەهید سولەیمانی میوانی فەرمی سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی عێراق بوو و ئەمریکا بە بێ گرنگیدان بە هەموو یاسایەکی نێودەوڵەتی ڕواڵەتی ڕاستەقینە و تیرۆریستیی خۆیی پیشاندا و ئەم تاوانە تیرۆریستی و دژە مرۆییەی کرد. ئەمریکا گەورەترین فەرماندەکانی سەرکەوتنی دژ بە داعشی شەهید کرد، بێ ئاگا لەوەی کە شەهیدان سولەیمانیو موهەندیس لە ئێستادا کاریگەری زیاتریان لە کاتی زیندووبوونیان بۆ خەباتی گەلانی موسڵمان لە دژی ئەمریکییەکان هەیە.

هەروەها دکتۆر ڕێبوار ئیسماعیل نوێنەری یەکێتی وتارێکی پێشکەش کرد.