1 / 8
2 / 8
3 / 8
4 / 8
5 / 8
6 / 8
7 / 8
8 / 8

(0) / / کردستان / زایەڵە قاسم سولەیمانی سلێمانی حەمەی حاجی مەحمود موهەندیس ئەمریکا تیرۆر


Jan 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕێوڕەسمی سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی قاسم سولەیمانی ڕۆژی پێنجشەممە لە سلێمانی بەئامادەبونی نوێنەرانی یەكێتی، پارتی، گۆڕان، كۆمەڵ و سۆسیالیست و کەسایەتی وخەڵکی حیزبی و حکومی بەڕێوەچوو.
محەممەد حاجی مەحمود سەرۆکی حسدک لە ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرینی یادی شەهید حاجی قاسم سولەیمانی لە شاری سلێمانی وتی: حاجی قاسم تەنیا کەس و دەوڵەت بوو لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی شەڕی داعشدا لە گەڵ ڕاوێژکاران و شارەزایانی بواری سەربازیدا گەیشتە کوردستان و لە ڕێگای هاوکاریکردنی کوردستانیش دوو کەس لە هاوڕێکانی شەهید بوون.
ناوبراو وتی: لە دەیان شەڕی دیکەدا بە درێژایی سێ ساڵ و نیو لە گەڵمان بەشداربوو لە هەر ناوچەیەک پێویستی بکردایە، هاوکاری هێزە سیاسییەکان و خەڵکی کوردستانی دەکرد.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیمۆکراتی کوردستان حاجی قاسم سولەیمانی بە کەسێکی هەڵکەوتوو و بەتوانا ناو برد و وتی کە لە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێراندا گیانی خۆیی بەخت کرد و شەهید بوو.
محەممەد حاجی مەحمود وتی: سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو ڕۆژانەدابوو کە خەڵکی کوردستان چوار ساڵ بوو خەبات و تێکۆشانی دەستپێکردبوو، پاش سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی لە ساڵی 1979، پێش ئەوە ئێمە لە ژێر فشارێکی زۆری ڕێکەوتنی جەزائیر و دەیان فشاری دیکەدابووین، لەو کاتانەدا زۆربەی کەسوکاری پێشمەرگە لە خوارووی عێراق گیرابوون، زۆرێک لە پێشمەرگەی هێزەکانی کوردستان لە بەر نەبوونی دکتۆر بە هۆی برینداربوونیان شەهید دەبوون.
سەرۆکی پارتی سۆسیاڵ دیمۆکراتی کوردستان لە درێژەدا وتی: کاتێک کۆماری ئیسلامی ئێران سەرکەوتنی بە دەست هێنا، نەفەسێک بۆ خەڵکی کوردستان و هێزی پێشمەرگە درووست بوو کە توانرا ببێتە ڕێگایەک و شوێنێکی گرنگ بۆ ئەوەی پێشمەرگە لە دەیان پێشمەرگەوە بۆ سەدان و هەزاران پێشمەرگە و لە چەندایەتی و چۆنایەتییەوە زیاد بکات و ببێتە هۆکار بۆ سەرکەوتن و هۆکارێک بۆ کردنەوەی ڕێگای دەرەوە کە پێشمەرگە بریندار و نەخۆشەکان چارەسەر وەربگرن و هەموو ئەوانەش سەرکەوتن بوون بۆ ئێمە.
ناوبراو وتی؛ کاتێک هەڵەبجە بۆردومان کرا تەنیا لە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەنگی کپکراوی کورد گەیشتە وڵاتانی جیهان، هەر لە ڕێگای ئێرانیشەوە بریندارەکانیان ناردە دەرەوە بۆ چارەسەر، تا ئەو کاتەش زۆربەی وڵاتانی جیهان پشتیوانییان لە حکومەتەکەی سەدام دەکرد، واتە کۆماری ئیسلامی ئێران بەدەر لە پێشوازیکردن لە کۆڕەوی سێ ملیۆنی، توانی یارمەتییەکی زۆری خەڵکی کوردستانیش بکات.
محەممەد حاجی مەحمود لە کۆتاییدا وتی: پەیوەندییەکانی خەڵکی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران هەر هاوکاری شەڕ نەبووە، بەڵکوو لە ڕووی ڕۆشنبیری و زمانیشەوە لە گەڵ ئێران نزیکین و سنورێکی دوور و درێژمان زیاتر لە 600 کیلۆمەتر هەیە، کاتێک خەڵکی کوردستان گەشت بۆ وڵاتی ئێران دەکەن، ناڵێن دەچین بۆ دەرەوە، بەڵکوو دەڵێن دەچین بۆ ئەودیو، ئەمەش گوزارشت لە پەیوەندییە مێژووییەکانی نێوانمان دەکات.
ئامادەکردنی- کامەران کەریم