عەلی حاجی زەڵمی: تاكو ئێستاش لێدوانی سیاسی كورد كە هەردوو حیزبی باڵادەست نوێنەرایەتی دەكەن پێچەوانەی یەكترە

(0) / / گفتگو / زایەڵە عەلی حاجی زەڵمی


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - عەلی حاجی زەڵمی سەرکردەیەکی بزوتنەوەی ئیسلامی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە؛ "تاكو ئێستاش لێدوانی سیاسی كورد كە هەردوو حیزبی باڵادەست نوێنەرایەتی دەكەن پێچەوانەی یەكترە."

عەلی حاجی زەڵمی ئەندامی  سەرکردایەتی  بزوتنەوەی ئیسلامی بەزایەڵەی  ڕاگەیاند،  گومانی تێدانیە كە شەرهۆكارێكی سەركەوتوونەبوبۆرزگاربونی گەلانی عێراق لەدەست دیكتاتۆریەت و زوڵم وزۆری رژێمە یەك لەدوای یەكەكانی عێراق،شەرنەیتوانی عێراق بەرەو ئاقارێكی باش بەرێت ورێرەوی سیاسی لەعێراقدابگۆرێت،لەدیكتاتۆریەتەوەبۆدیموكراتیەت، ببێتەهۆی گۆرانی بارودۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و دامەزراندنی كۆمەڵگەی مەدەنی و دیموكراتی  ئەوەی دەگوزەرێ لە عێراق دا بەگشتی و  و لەكوردستاندا بەتایبەتی زۆر جیاوازە لە جاران  ئەوەتا  كوردبەسیاسەتی نەعامەوە سەیری پێشهات نوێێەكان دەكەن. هەنگاوەكانی سیاسیەكانی كورد ئەوەندەی بەرەو لێك ترازاندنی زیاتر ئەڕۆن نیو ئەوەندە بەرەوە یەكگرتن ناچن . تاكو ئێستاش لێدوانی سیاسی كورد كە هەردوو حیزبی باڵادەست نوێنەرایەتی دەكەن پێچەوانەی یەكترە . لەلایەكی ترەوە بۆرجواكانی دەسەڵاتی كوردیش لە توانایدا نیە باوەش بۆ وەردە بۆرجواكانی تر بكاتەوە ، هەریەكە لەو وردە بۆرجوایانە هەڕەشەی پارچە پارچە كردنی دەسەڵاتی كوردی دەكەن ، ڕەنگە تا ڕادەیەكیش هەوڵەكانیان بە بۆچوونی خۆیان بەئاراستەی ڕاست بڕۆن چونكە بۆرجواگەورەكان ڕێگا نادەن بۆرجوا بچوكەكان پڕ بەسنگی خۆیان هەناسە بدەن ، ئەوەی تا ئێستا لەم دەسەڵاتە بینراوە بریتی بووە لە وەی كە حیزبە بچوكەكانیان كردووە بە پرد بەسەریاندا پەڕیونەتەوە بۆ گەیشتن بەئامانج و مەبەستی خۆیان .

وتیشی، لێرەدا كۆمەڵێك پرسیار دێتە پێشەوە دەپرسن ،كە ئایا ئەم ڕەوشە لە بەرژەوەندی كورد دایە یان نائایا تاكەی سیاسیەكانی كورد بیر لە یەك وتاری سیاسی ناكەنەوە ئایا تاكەی ماڵی كورد بە پەرشوو بڵاوی بمێنێتەوە  ئایا كاتی ئەوە نەهاتووە كە یەك دەست و یەك هەڵوێست بین بەرانبەر بە كێشەكانی گەل  ئایا تاكەی ڕۆڵەكانی گەل چاو لەو چەواشە گەریە دەنوقێننن كە دەسەڵاتی كوردی دروستی كردووە  ئایا كوردو سیاسەكانی بێ ئاگان لە نیازە شاراوەكان ئەوەی ماوە لێرەدا بگوترێت ئەوەیە كە مەترسیەكان بەڕێوەن ڕۆژانی داهاتووش وڵامی پرسیارەكان بە ڕوونی دەداتەوە

کامەران کەریم