کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی رێگای سماقوڵی بەردەوامە

(0) / / کردستان / زایەڵە پڕۆژە سماقوڵی


May 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای سەردانەکەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بۆ لای خۆپیشاندەران و پێدانی بەڵێن بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان، کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی رێگای دۆڵی سماقوڵی دەستی پێکرد.

لەسەر راسپاردەی دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن،تیمەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دەستیان کرد بە کارکردن بۆ نۆژەنکردنەوەی رێگای دۆڵی سماقوڵی.

پڕۆژەکە پێکهاتوە لە نۆژەنکردنەوەو چاککردنەوەی قیری رێگاکە لە دەربەندی گۆمەسپان تاوەکو بەنداوی سماقوڵی و لەوێشەوە تاوەکو ھیزۆپ. ھەر لەسەر راسپاردەی وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن تیمەکان راسپێردراون بەشێوازێکی گونجاو و ھەرچی زوە کارەکان تەواو بکەن لەپێناو خزمەتکردن بەھاونیشتیمانیان.

دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی سەردانی خۆپیشاندەرانی دۆڵی سماقوڵی کردو بەڵێنی جێبەجێ کردنی داواکارییەکانی پێدان، ھاوکات رۆژی دواتر کارکردنی تیمەکانی وەزارەت دەستیپێکردو کارکردنیش تا چاککردنەوەی رێگاکە بەردەوام دەبێت.

کامەران کەریم