فازڵ حاجی:سزای شۆفێران توندتر دەکەینەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە فازڵ حاجی هاتوچۆ شۆفێر هەولێر


Aug 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - فازڵ حاجی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاندووە : یاسای هاتوچۆ لە هەرێمی كوردستان دەگۆڕدرێت و سزاکان توند دەکرێنەوە بە نموونە سزای تیژڕەوی لە 40 هەزار دینارەوە كراوەتە 250 هەزار دینار.
 
دەشڵێت : لە پەرلەمانی كوردستانەوە یاسای نوێی هاتوچۆ دەگۆڕدرێت و لە ئێستادا ئەو پڕۆژەیاسایەی تایبەتە بە هاتوچۆ خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و یاسای ژمارە 86ی كە تایبەتە بە هاتوچۆ نامێنێت و لە عێراقیش ئێستا كار بەو یاسایە ناكرێت و یاسای ژمارە 1ی ساڵی 2019 كاری پێدەكرێت.
 
کامەران کەریم