حامی حاجی غالی بۆ زایەڵە: بەپارێزگابونی ھەڵەبجەئەرکی ھەموو سیاسیەکانی عیراقە

(0) / / گفتگو / زایەڵە هەڵەبجە حامی حاجی غالی


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - حامی حاجی غالی  ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەزایەڵەی ڕاگەیاند: کیمیابارانی ھەڵەبجە بوە ھۆی گۆڕینی رژێمی دیکتاتۆر و ھاتنە سەر حوکمی سیاسیەکانی ئێستای عیراق. واجبی ئەوانە پاداشتێکی بچوکی ھەڵەبجە بدەنەوە.نەک تەنیا عیراق ئەرکی کۆمەڵی نێودەوڵەتیە چاویان لە ھەڵەبجەو خەڵکی قوربانی شارەزوور بێت.

وتیشی: چونکە تاوانی نێودەوڵەتی بەرامبەر خەڵکەکە ئەنجام درا بەبەرچاوی ئەوانەوە.ھێشتا بریندارەکانی کیمیاباران چارەسەر نەکراون. ھێشتا ونبوەکان نەدۆزراونەتەوە ھێشتا ناسنامەی سەدان کەسی کیمیابارانی ھەڵەبجە ونە.

ئەوەشی خستەڕوو: بە پارێزگابونی ھەڵەبجە ئەرکەو لە ئەستۆی پەرلەمان و حکومەتی عیراقە، دوای ئەوەش پرسی قەرەبوکردنەوەی خەڵکەکە دۆسیەیەکە دەبێ حکومەتی کوردستان بیکاتە بابەتی گفتوگۆ لەگەڵ حکومەتی عیراق.

کامەران کەریم