رووداوێکی هاتوچۆ لە هەولێر گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

(0) / / عراق / زایەڵە هاتوچۆ فازڵ حاجی


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی تاکسییەک لە هەولێر شۆفێرەکەی گیانیلەدەستدا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند: لە کاتژمێر 4:30 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگای هەولێر- پیرمام تاکسییەک کۆنتڕۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشاوە بە ژمارەیەک درەختی بلواری شەقامەکە.

ئاماژەی بەوەشکرد: لە ئەنجامی رووداوەکەدا شۆفێری تاکسییەکە گیانیلەدەستدا و زیانێکی ماددیی زۆریش بەر ئۆتۆمبێل و شوێنی رووداوەکەش کەوت.

کامەران کەریم