پێدانى دۆلار بە نرخى فەرمى حاجیانى هەرێم ناگرێتەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجیان دۆڵار


May 24, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - شێخ نیاز نەقشبەندى، بەڕێوەبەرى گشتى حەج و عەمرەى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ دەستەى گشتى حەج و عەمرەى عێراق چەند جارێک قسەیانکردوە و بەڵێنیشیانداوە کە هاوشێوەى عێراق حاجیانى هەرێمى کوردستانیش بە نرخى فەرمى دۆلاریان پێبفرۆشرێت بەڵام بەهۆى نەبوونى لقى بانکەکانى رەشید و رافیدەین ئەو کارە نەکراوە.
 
دەشڵیت، زۆرهەوڵماندا لەرێگەى بانکێکى تر ئەو کارە بکرێت، بەڵام، تاوەکو ئێستا نەکراوەو ئێستا حاجیان ئامادەکارى بۆ گەشتى حەج دەکەن، بۆیە بریارەکە حاجیانى هەرێمى کوردستان ناگرێتەوە.
 
کامەران کەریم