حاجییەکی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجی کورد


Jun 15, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند هاوڵاتیه‌كی شاری هه‌ولێر له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی فه‌ریزه‌ی حه‌ج كۆچی دوای كرد .

 وتیشی حاجییەکە خاتوونێکە بەناوی هەمین قادر عەلی دانیشتووی شاری هەولێر لەکاتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە کێوی عەرەفە کۆچی دوایی کردووە.

 ئەمە یەکەم حاجی کوردستانە ئەمساڵ لە کاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج کۆچی دوایی بکات.

 هاوکات به‌یانی ئه‌مڕۆش خانمێکی تەمەن 80 ساڵەی خەڵکی سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی عەزیزە ناسری، لە شاری مەککەی سعوودیە کۆچی دوایی کردووە.

کامەران کەریم