ناو و زانیاریی ئەو حاجییانەی هەرێم کە لە سعوودییە گیانیان سپاردووە

(0) / / کردستان / زایەڵە حاجی حەج سعوودی


Jun 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ناو و زانیاریی ئەو حاجییانەی هەرێم بڵاوکرایەوە کە لە سعوودییە گیانیان سپاردووە.

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، 19 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا گیانیان سپاردووە و 15 حاجیی دیکەش چارەنووسیان نادیارە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامن.

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، 19 حاجیی هەرێمی کوردستان لە وەرزی ئەمساڵی حەجدا، لە وڵاتی سعوودییە گیانیان سپاردووە. لەو ژمارەیە، 18ـیان لە ڕێگەی ڤیزای گەشتیاریی یەک ساڵەوە فەریزەی حەجیان بەجێگەیاندووە و تەنها یەکێکیان بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیەوە چووبووە مەککە و مەدینە.

دەشڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی حاجییان دەکات و سەرپەرشتیی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی تەرمەکانیان لە گۆڕستانی "بەقیع"ـی شاری مەدینە دەکات.

ناو و زانیاریی ئەو 19 حاجییەی هەرێمی کوردستان کە لە سعوودییە گیانیان سپاردووە .

کامەران کەریم