گیان لەدەستدانی حاجیانی هەرێم بەرزبوویەوەو گەیشتە ٢٠ حاجی

(0) / زایەڵە حاجی


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ حاجییەکی دیکەی دانیشتووی قەزای سۆران گیانیلەدەستدا، بەوەش ژمارەی حاجییانی هەرێمی کوردستان کە لە وەرزی حەجی ئەم ساڵ گیانیانلەدەستدا گەیشتە 20 حاجی.

ئەو حاجییەی گیانی لەدەستداوە، ناوی ئازاد مەلاحەسەن هاودیانییە و تەمەنی 61 ساڵە، دانیشتووی قەزای سۆرانی سەر بە پارێزگای هەولێرە، لە یەکەم رۆژی جەژنەوە ونببوو.

ئەم حاجییەی قەزای سۆران لە رۆژی یەکەمی جەژنی قوربانەوە سۆراخی نەبوو، کەسوکارەکەی داوایانکردبوو هەر کەسێک زانیاریی لەبارەیەوە هەیە ئاگاداریان بکاتەوە.

ئازاد هاودیانی، بە ڤیزای گەشتیاری سەردانی ماڵی خودای کردبوو، جگە لەوەش 18 حاجی دیکەی هەرێمی کوردستان، کە بەهەمانشێوە حەجیان کردبوو، گیانیان لەدەستداوە. هەروەها حاجییەکیش، کە لە رێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوو بوو و گیانی لەدەستداوە.

کامەران کەریم