راگەیەندراوێكی بەپەلە لە وەزارەتی ئەوقافی هەرێمەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە ئەوقاف حاجی


Jun 21, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی لە سعودیە گیریانخواردبوو رەزامەندی وەرگیراوە لە رێگای پاسی تایبەتەوە بگەڕێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، دوای هەوڵی وەزارەت بۆ ئەو هاوڵاتی و هاونیشتییمانیانەی كە بەڕێگای ڤیزای ساڵی گەشتی سعودیەیان كردووە و گیریانخواردووە لە مەرزی عەرعەر، رەزامەندی وەرگیراوە بۆ ئەوەی بتوانن بگەڕێنەوە وڵات.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە رێگای پاسی تایبەت لە هەولێر، دهۆك و سلێمانییەوە  ئەو هاوڵاتییانە دەگەڕێندرێنەوە و دەتوانن پەیوەندی بە خاوەن كۆمپانیاكانیان بكەن تاوەكو پاسیان بۆ دابینبكەن.

کامەران کەریم