ئەوانەی لە دەرەوەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوون بۆ حەج 15 هەزار کەس بوون / 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە

(0) / / کردستان / زایەڵە حەج حاجی


Jun 24, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: ئەو کەسانەی لە دەرەوەی وەزارەتی ئەوقافەوە چوون بۆ حەج نزیکەی 15 هەزار کەس بوون و 30 حاجی گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پێشوازی لە یەکەمین کاروانی حاجییان کرد کە لە ڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

پشتیوان سادق ڕایگەیاند: چوار هەزار و 685 کەس لە ڕێی وەزارەتی ئەوقافەوە چوون بۆ حەج بەڵام ژمارەی ئەوانەی بە ڤیزەی جۆراوجۆر چوون نزیکەی 15 هەزار کەس بووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەو 30 حاجییەی هەرێمی کوردستان کە لە مەککە گیانیان لەدەستداوە 29یان لەوانەبوون کە بە ڤیزەی گەشتیاری چوون و تەنها یەک کەسیان لە ڕێگەی وەزارەتی ئەوقافەوە گەشتی کردووە.

باسی لەوەشکرد، کە لە ڕێی وەزارەتی ناوخۆوە لێکۆڵینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانە دەکەن کە بە ڕێگەی جۆراوجۆر خەڵکیان بردووە بۆ حەج، بەڵام بەڵێن و ئەرکەکانیان بەرامبەریان جێبەجێ نەکردووە.

کامەران کەریم