ئافرەتێک بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا "لێكۆڵینەوە لە هۆكارەكەی دەست پێكراوە

(0) / / اجتماعی / زایەڵە ئافرەت سووتان


7 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئافرەتێکی خەڵکی ناحیەی وەرتێ و دانیشتووی دۆڵ باڵەیانی سنووری قەسرێ بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا.

ئافرەتێکی خەڵکی ناحیەی وەرتێ بەناوی (ک.ئـ .ب) تەمەن ٢٤ ساڵ و خاوەنی ٣ منداڵ بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا.  

سەرچاوەیەک لە تەندروستی سنورەکە ڕاگەیاند: '' ئەو ئافرەتە خەڵکی ناحیەی وەرتێیە، بەڵام خێزاندارەو خاوەنی ٣ منداڵە، لە دۆڵ باڵەیانی سنووری ناحیەی قەسرێ نیشتەجێیە، تا ئێستا نازانرێت هۆکاری سووتانەکەی چی بووە''. 

بەگوێرەی زانیارەکان لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن پۆلیسەوە بەردەوامە تاوەکوئێستاش هۆکارەکەی ئاشکرا نەکراوە.

کامەران کەریم