لیستی ئەو كەلوپەلانەی ناوماڵ كە دەخرێنە ناو سەرژمێریی گشیی دانیشتوانەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری کەلوپەل سەرژمێریی گشیی


9 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی پلاندانانی عێراق لیستی ئەو كەلوپەلانەی ناوماڵ ئاشكرا دەكات، كە دەخرێنە ناو سەرژمێریی گشیی دانیشتوانەوە.

عەبدولزەهرە هینداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق، ڕایگەیاند: "تەواوی ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێرییی گشتی دانیشتوان و نیشتەجێبوون، كە بڕیارە لە رۆژانی 20 و 21ی مانگی 11ی ئەمساڵ بەڕێوە بچێ، تەواو كراون و پێشكەوتنی بەرچاو لە كارەكانی ژمارەلێدان و ئاماركردن لە هەموو پارێزگاكاندا هەیە.

ئاماژەی بەوەش كرد، پرۆسەكانی ژمارەلێدان و ئاماركردن، كە لەسەرەتای مانگی ئەیلوولی ساڵی ڕابردوو دەستی پێكردووە، پێشبینی دەكرێت پێش كۆتایی ئەم مانگە تەواو بێت.
گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانی عێراق، ئاشكراشی كرد، كە لە سەرژمێریی دانیشتواندا، بەپێی لیستێك، 18 كەلوپەلی جۆراوجۆری ناوماڵ پرسیاریان لەبارەوە دەكرێت و تۆمار دەكرێن.
بەپێی لیستەكە، كە كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، بەشێكی ئەو كەلوپەلانە پێكهاتوون لە: (ئۆتۆمبێل، پایسكل، بەفرگر، موبەڕیدە، جلشۆر، سپلیت، ئوتوو، تەلەڤزیۆن، لاپتۆپ، مۆبایل، ئامێری ئینتەرنێت.

کامەران کەریم