زانکۆلاین 24 سەعات درێژکرایەوە

(0) / / کردستان / زایەڵە خوێندنى باڵا توێژینەوەى زانستى زانکۆلاین


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند: لەپێناو پێدانى دەرفەتى زیاتر بە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى بۆ ئەوانەى تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین)یان پڕنەکردۆتەوە یان تەواویان نەکردوە بەتایبەت دەرچوانى دوانزەى ئامادەیی لە کەرکوک و شەنگال و خانەقین، بڕیاردرا ماوەى زانکۆلاین (24) سەعاتى دیکە واتە تا سەعات (12)ی شەوى رۆژى یەکشەممە لەسەر دوشەممە رێکەوتى (2024/10/6) بۆ دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئاماەیی وەک دواین دەرفەت درێژبکرێتەوە.


راشیگەیاند: ئەمە دواین دەرفەتەو چیتر ماوەى زانکۆلاین درێژناکرێتەوە، هەر بۆیە داوا لە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیی دەکەین، کە تا ئێستا فۆڕمى (زانکۆلاین) یان پڕنەکردۆتەوە، پێویستە لەماوەى ئەو 24 سەعاتەدا پەلەبکەن و تەواوى هەوڵەکانیان بخەنە گەڕ بۆ پڕکردنەوەو تەواوکردنى فۆرمى زانکۆلاین.

کامەران کەریم