داهاتی مانگانەی نەوت نزیكەی یەک ملیارو 300 ملیۆن دۆلار كەمیكردووە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە ئابووری داهات نەوت


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - نەبیل مەرسومی، شارەزای بواری ئابوری: هەناردەی نەوتی خاوی عێراق لە مانگی ئەیلولی رابردودا، بۆ (3)ملیۆن و (310) هەزار بەرمیل كەمیكردووە، بەڕێژەی (100) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا، لە چوارچێوەی پابەندبون بە كۆتوبەندەكانی ئۆپێك پڵەس.  

 بەهۆی كەمبونەوەی هەناردەی نەوتی عێراق و دابەزینی نرخەكەی، داهاتی نەوتی عێراق لە (8) ملیارو (490) ملیۆن دۆلارەوە لەمانگی ئابدا، دابەزیوە بۆ (7) ملیارو (110) ملیار دۆلار لەمانگی ئەیلولدا، ئەو بڕە پارەیەش تەنها بەشی موچەو پسوڵەی خۆراك دەكات.

کامەران کەریم