شوان ڕابەر بۆ زایەڵە: کاردانەوەیی توندی ئێران بە ئیسرائیل  شەڕەکە فراوانتر دەکات

(0) / / گفتگو / زایەڵە ئێران ئیسرائیل شوان ڕابەر


Aug 02, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - شوان ڕابەر ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاد، تیرۆرکردنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران و لە دەعوەتدا و بۆ ئەرکی ڕەسمی لە وڵاتێکی گەورەی خاوەن سیادە، زوڵمێکی گەورەیە لەلایەن قەوارەی زایۆنی کرا. کۆسپێکی گەورەیە بۆ حەماس و جیهانی ئیسلامی، لەبەرئەوەی ئەو ئەمڕۆ ڕەمزی لوتکەی موقاوەمەبوو.

وتیشی، ئەوان لەجیاتی هەموو جیهانی ئیسلامی بەرگری دەکەن، قوربانی دەدەن، لە هەمانکاتدا ئیحراج کردنی ئێرانە لەلایەن ئیسرائیلەوە، بۆیە ئەگەر ئێران کاردانەوەیەکی توند و  فراوانی هەبێت، شەڕەکە  فراوانتر دەبێت، ناوچەکە تێکدەچێت، ئەگەر نەشبێ بۆ ئێران خراپە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهەر حاڵ ناکرێ لەسەر شەهیدبونی هەنیەشەڕی نێودەوڵەتی هەڵگیرسێ ، ئاشتی بۆناوچەکەو بۆ هەموو لایەک لەشەو کوشتاری  بەردەوام باشترە، دەکرێ ئێران بەچەندان جۆر و هاوکاری سپۆنسەری فەلەستین( غەزە) بکات، ،نابێت بەهیچ شێوەیەک پشتیان تێبکات.

هێمای بەوەشکرد، حەماس بەشەهیدکردنی هەنییە لەناو ناچێ، ئەوان سود لەو دەرفەتە  وەردەگرن، چەندان سەرکردەیان تێرۆر کراوە ،بەهێزتر بوون، هەرگیز کۆڵ نادەن.

کامەران کەریم