ئەحمەدی حاجی رەشید: هاوپەیمانی هیوا ئەجێندای هیچ كەس و لایەنێك نییە

(0) / / گفتگو / ئەحمەد حاجی ڕەشید زایەڵە هاوپەیمانی هیوا


Jan 15, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی  هاوپەیمانی هیوا كە لە چەند رۆژی رابردوو لەلایەن 15 پەرلەمانتارەوە راگەیەندرا، وتی ئەم هاوپەیمانیە "ئەجێندای هیچ کەس و لایەنیک نییە".

ئەحمەدی حاجی رەشید، لە دیمانەیەکی تایبەت لەگەڵ زایەڵە کە دواتر دەقەکەی بڵاودەکرێتەوە، دەربارەی ئەو هاوپەیمانییە كوردستانییەی كە چەند رۆژێك لەمەوبەر لەلایەن 15 پەرلەمانتاری كوردەوە لە پەرلەمانی عێراق راگەیەندراو خۆی یەكێكە لەو پەرلەمانتارانە، جەختی كردەوە كە "راگەیاندنی هاوپەیمانی هیوا ئەجێندای هیچ کەس و لایەنیک نییەو کەسیش ناتوانێت بۆ مەرامی خۆی بەکاری بهێنێت."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارەی كۆمەڵ، هاوپەیمانی هیوا هەوڵی سەرەتایی هەمو ئەو هاوڕێیانەیە کە ئێستا لەنێو هاوپەیمانیەکەدان یەکەم هاوڵیشیان ئەوە بوە کە کاندیدیان هەبوە بۆ ڕکابەری جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان.

 هەروەها وتوشیەتی"هاوپەیمانی هیوا هاوپەیمانێتیەکە بۆ کارکردنی ئەو پەرلەمانتارانەی کە کاری تێدا دەکەن و هیچ پرۆژەیەکی هەڵبژاردنی لەپشت نییەو هەر کەسیش خوێندنەوەی تری بۆ دەکات تەنها خوێندنەوەی خۆیەتی و ئاگای لە واقعی دروستبونەکەی نییەو با شیکردنەوەی عەنتیکەی بۆ نەکات."