بەرهەم ساڵح: قاسم سولەیمانی لە کاتێکی ناخۆش بە هانامانەوە هات و له‌پێناو عێراقدا خۆی كرده‌ قوربانی

(0) / / عراق / زایەڵە بەرهەم ساڵح قاسم سولەیمانی عێراق موهەندیس


Jan 05, 2022

قەبارەی فۆنت:

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە یادی شەهیدبوونی قاسم سولەیمانی لە وتارێکدا رایگەیاند، قاسم سولەیمانی لە کاتێکی ناخۆش بە هانامانەوە هات.
بەپێی ڕاپۆرتی زایەڵە، بەرهەم ساڵح، گوتی: "لێرە کۆبووینەتەوە بۆ یادکردنەوەی دوو شەهیدی کەسایەتی گەورە و کاریگەر لە مێژووی وڵاتەکەمان ئەوانیش فەرماندەی شەهید موهەندیس و فەرماندەی گەورەی ئێرانی قاسم سولەیمانی، کە لە کاتێکی زۆر ناخۆش بەهانامانەوە هات، بەشداریکرد لەگەڵ هێزە چەکدارەکانمان و خەڵکی وڵاتەکمان بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش، له‌پێناو عێراقدا خۆی كرده‌ قوربانی".
راشیگەیاند: "خاڵی دەستپێکردنی کۆتاییهاتنی قەیرانەکان چەسپاندنی عێراقێکی سەقامگیر و سەربەخۆییە، کە خاوەنی سەروەری بێت و توانای گێڕانی رۆڵی میحوەری هەبێت، بۆ کۆکردنەوەی ناوچەکە و دانانی سیستمێکی بەرگری بۆ ناوچەکە".