ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكانی پۆلی ١٢ ئەكرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە تاقی کردنەوە پەروەردە


Jun 23, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - وەزارەتی پەروەردە سەرجەم ئامادەكاریەكانی بۆ تاقیكردنەوەی پۆلی  دوانزەی ئامادەیی كردووە، كە ١٠٧هەزار و ١٣٠ خوێندكار تێیدا بەشداری دەكەن.

لەبارەی تاقیكردنەوەكانەوە  سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ،  رۆژی دووشەممە ٢٧-٦-٢٠٢٢، تاقیكردنەوەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی بەبەشداری ١٠٧ هەزار  ١٣٠ خوێندكاری سەرجەم بەشەكان بەڕێوەدەچێت و  ئامادەكاری پێویستمان كردووە  بۆ ئەوەی پرۆسەكە بەسەر كەوتوویی بەڕێوەبچێت.

لای خۆشیەوە  نوردین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان رایگەیاند ، تاقیكردنەوەكان سەعات ٧:٣٠ دەقیقە دەست پێدەكەن و پێویستە خوێندكاران پێداویستییە سەرەكییەكان لەگەڵ خۆیاندا ببەن بۆ هۆڵەكانی تاقیكردنەوە .

هەر لەوبارەیەوە هەردی مەعروف بڕیاردەری لیژنەی باڵای ئەزمونەكان ئەوەی خستەروو، هەموو هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بە پێی ژمارەی خوێندكاران لاپەرەی پرسیاریان بۆ دەچێت و ناوی چواری خوێندكار لەسەر پەرەی پرسیار نوسراوە، پێویستە خوێندكار ئاگاداری ناوی تەواوەتی خۆی بێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم