ئەیاد عەللاوی: پێكهێنانی حكوومەتی نوێ بەبێ بەشداریی رەوتی سەدر دۆخی عێراق ئاڵۆزتر دەكات

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق رەوتی سەدر


Jun 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەیاد عەللاوی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق بەبێ بەشداریی رەوتی سەدر، دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.

عەللاوی كە سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراقیشە، لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر"، نووسیویەتی وا باشتر بوو هەموو هەوڵەكان بخرێنە گەڕ بۆ گەڕاندنەوەی رەوتی سەدر بۆ ناو پرۆسەی سیاسی و ئەنجامدانی دیالۆگێكی نیشتمانی تا حكوومەتێك بە هاوبەشی بنیات بنرێت و تیایدا خزمەتی تەواوی رۆڵەكانی گەلی عێراق بكات.

ئەم لێدوانەی عەللاوی لە كاتێكدایە پەرلەمانی عێراق دوای دەست لەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی رەوتی سەدر، هەوڵەكانی دەستپێكردووە بۆ درێژەدان بە پرۆسەی سیاسی و دواتریش پێكهێنانی حكوومەتی نوێ.