قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی وشیاری حاجی کەمال دادەخات

(0) / / کردستان / زایەڵە گۆشتی سلێمانی گۆشتفرۆشی وشیاری حاجی کەمال


Jun 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەهۆی پابەند نەبون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن و ساغکردنەوەی گۆشتی هندی بەنرخی فرێش، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی گۆشتفرۆشی وشیاری حاجی کەمال لە بازاڕی دارەسوتاوەکەی شاری سلێمانی دادەخات.

فریاد عوسمانبنوێنەری بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانی بەزایەڵەی راگەیاند، بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم و بەهۆی هەبونی بڕێکی زۆر (نیتراتی سۆدیۆم - مواد الحافضە) هاوردەکردنی گۆشتی هندی قەدەغەیە و لەهەر شوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت شوێنەکە دەداخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش پشکنینی گۆشتی دوکانی وشیاری حاجی کەمال، دەرکەوتوە بەشێک لەوگۆشتەی بەسەر هاوڵاتیاندا ساغیدەکاتەوە گۆشتی هندیە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

لەکاتی هەبونی گومان یان بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیاری بەقائیمقامیەتی سلێمانی و لیژنە هاوبەشەکان، پەیوەندی بە ژمارە مۆبایلی (07708677777)ـەوە بکەن.

ئامادەکردنی-کامەران کەریم