هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر لە چەمچەماڵ

(0) / / کردستان / زایەڵە کۆرمۆر چيمچەماڵ


Jun 24, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بەڕێوەبەری ناحیەی قادر كەرەم ڕایدەگەیەنێت، كاتژمێر 2:10 خولەكی ئەمڕۆ هەینی، بە مووشەك هێرشكرایە سەر كێڵگەی غازی كۆرمۆر كە كۆمپانیای دانەغاز كاری تێدادەكات و هێرشەكە زیانی گیانی و مادديی نەبووە.

ئاشكرایكرد، ئاراستەی مووشەكەكە لە سنووری ژێر دەسەڵاتی عێراقەوە بووە و لە نزیك كێڵگەی غازی كۆمۆر مووشەكەكە كەوتووەتەوە خوارەوە و زیانی گیانی و مادديی نەبووە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە.