بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ٣٦ هەلی کار رادەگەیەنێت

(0) / / کردستان / زایەڵە هەلی کار هاتوچۆ


Jun 25, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - هاتوچۆی  سلێمانی  ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە چوارچێوەی بەشداریکردن لە پێشانگای ( هەلی کاری ڤیم) ٣٦ هەلی کار رادەگەیەنێت بۆ ئەو کەسانەی کە ئارەزووی کار کردن دەکەن لە بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەشێوەی گرێبەست.

هەلی کارەکان بەم شێوازەی لای خوارەوەیە:

 ٣ شۆفێرو  ٦ کارمەند بۆ ئوتومبیلی بۆیاخی هێڵکاریکردنی سەر شەقامەکان

١٢ شۆفێری ئوتومبیلی کرێن

١٥ کارمەند بۆ گۆڕینی پلێتی تابلۆی ئوتومبیل لە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی .

ئەو کەسانەی کە ئارەزوومەندن دەتوانن رۆژانی (٢٥/٢٦ - ٠٦ - ٢٠٢٢) سەردانی شوێنی تایبەتمان بکەن لە پێشانگای هەلی کاری دامەزراوەی ڤیم بەمەبەستی پێشکەشکردنی سیڤییەکانیان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ٠٦:٠٠ ی ئێوارە

ناونیشانی دامەزراوەی ڤیم  سلێمانی - پشت پارکی دایک .

ئامادەکردنی- کامەران کەریم