دژه‌تیرۆری کوردستان: له 72 كاتژمێری رابردودا بۆ سێیه‌مجار هێرشیكرایه سه‌ر كێڵگه‌ی كۆرمۆر
/
کردستان
/
زایەڵە
دژەتیرۆر
کۆرمۆر
کوردستان
زایەڵە - به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری رابردودا بۆ سێیه‌مجار هێرشیكرایه‌وه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای دانه‌غازه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ئه‌مڕۆ بۆ جاری سێیه‌م به موشه‌ك هێرش كرایه‌وه سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر له ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌می سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێردا سێیه‌مجاره به موشه‌ك هێرشده‌كرێته‌سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر".
دژه تیرۆر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا به دو هێرشی جیاواز هێرشكرایه سه‌ر كێڵگه‌كه و 5 (پێنج) موشه‌ك له كاتی جیاوازدا ئاڕاسته‌ی كۆرمۆر كرا له سنوری قادركه‌ره‌می سه‌ر به قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ".
تێبينيێك بنێرە: