بەرهەم ساڵح: هێرشەکانی سەر کۆرمۆر سەقامگیری و ئابووریی عێراق دەکەنە ئامانج

(0) / / عراق / زایەڵە کۆرمۆر بەرهەم ساڵح عێراق


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – سەرۆک کۆماری عێراق سەبارەت بەو هێرشەی کە کرایەسەر کێڵگەکانی نەوت و گاز لە کۆرمۆر و هێرشە هاوشێوەکانی رۆژانی رابردوو رایگەیاند، ئامانجی ئەو هێرشانە بەئامانجکردنی سەقامگیریی عێراق و لێدانی ئابووریی نیشتمانییە، "بۆیە هیچ بژارەیەکمان نییە تەنیا بە تووندی رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەوڵە تاوانکارییانە نەبێت."

 بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق رۆژی شەممە 25-06-2022 لە هەژماری خۆیدا لە تویتەر رایگەیاند، "ئەو هێرشەی کە کرایەسەر کێڵگەکانی نەوت و گاز لە کۆرمۆر و ناوچەکانی دیکە بۆ بەئامانجکردنی سەقامگیریی عێراق و لێدانی ئابووریی نیشتمانییە. هیچ بژارەیەکمان نییە تەنیا بە تووندی رووبەڕووبوونەوەی ئەم هەوڵە تاوانکارییانە نەبێت."

سەرۆک کۆماری عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، "پێویستە هەموو لایەنە نیشتمانییەکان پشتیوانیی دەزگا ئەمنییەکان بن بۆ سەپاندنی سەروەریی دەوڵەت و سەروەریی یاسا."